ZNA - هەولێر
وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، لەومەودوا لەرێگەی بازاڕی ئۆنڵاینەوە نەوت بە بازاڕ دەكەن.
وەزارەتی نەوتی عێراق بلاویكردەوە، عێراق بەرمیلە نەوتییەكانی لەرێگەی بازاڕی ئۆنڵاینی جیھانیەوە دەفرۆشێت و لەو رێگەیەوە دەتوانن نەوتی زیاتر لە بازاڕەكاندا ساخبكەنەوە و ھەروەھا داھاتێكی زیاتریش دەستبەخەن.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، لە بۆرسەكانی وزەی دوبەی و بازاڕی نەوتی جیھانی پلاتس و دی ئێم ئی بەشێوەیەكی خێراتر و راستەوخۆ لەسەر ئاستی جیھاندا نەوت دەفرۆشنە كڕیاران.
لەماوەی چەندین ساڵی رابردوودا عێراق لە كەشتی نەوتی و تانكەر و بۆڕیەوە نەوتی دەفرۆشتە كۆمپانیا جیھانییەكان.
ئەم هەواڵە 8467جار خوێندراوەتەوە |