English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بێنێنتز دەستی لە کار کێشایەوە 
2019-06-24 [12:14 PM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی نیوکاسلی ئینگلیزی رایگەیاند رافائێل بێنێتزی ئیسپانی و راھێنەری یانەکەمان دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەرکی راھێنەرایەتی یانەکە راگەیاند . 

بۆندی بێنێتز لەگەڵ یانەی نیوکاسل لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩ تەواو دەبوو و بێنێتز ئامادە نەبوو بۆندەکەی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە نوێ بکاتەوە . 


بێنێتز و دەستەی یاریدەدەرانی بۆ ماوەی سێ وەرز سەرپەرشتی یانەی نیوکاسل یان کرد و سەرەڕای ھەوڵەکانی یانە ئینگلیزیەکە بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی بەڵام بێنێتز مکوڕ بوو لە سەر دەست لەکار کێشانەوە . 

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە یانەی دالیانی چینی بۆندێکی بە مووچەی ١٢ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی پێشکەش بە بێنێتز کردووە بۆ ئەوەی ئەرکی راھێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت. 

بێنێتز جگە لە یانەی نیوکاسل سەرپەرشتی راھێنانی ھەریەکە لە یانەکانی ریال مەدرید ، ئەنتەرمیلان ، چێلسی و لیڤەرپول کردووە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7093جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad