English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسی گلەیی دەکات 
2019-06-24 [12:23 PM]

ZNA- ھەولێر 



لیونێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە و ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین دوای سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داھاتووی کوپا ئەمەریکا گلەیی لە چیمەنی یاریگاکان دەکات . 

دوای سەرکەوتنی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین بۆ قۆناغی داھاتووی کوپا ئەمەریکا میسی گووتی : ئەو یاریگایانەی یاریمان لەسەر ئەنجامداوە زۆر خراپ بوون و توانایەکی زۆری دەوێت تا کۆنترۆلی تۆپ دەکەیت . 

لەلای خۆشییەوە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووتەوە ، ئەو یاریگایەی دوا یاری ھەڵبژاردەی ئەرژنتین و قەتەری لەسەر ئەنجامدرا زۆر خراپ و وشک بوو و لەھەندێک شوێن چیمەنی یاریگا بوونی نەبوو . 

لای خۆشییەوە راھێنەری ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین سکالۆنی رایگەیاند : جارێکی دیکە دەمەوێت باسی چیمەنی یاریگاکان بکەم , ئەوان رەخنە لە من دەگرن و دەڵێن ئەمە بەھانەیە ، بەڵام ناکرێت لەسەر ئەم جۆرە یاریگایانە ئەم جۆرە یاریانە ئەنجام بدرێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7177جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad