English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی مەجلیسی ئێران ئەمریکا بە نانەوەی ئاڵۆزی لە تاران تۆمەتبار دەکات
2019-06-24 [05:01 AM]

​ZNA – هەولێر


پاش خستنە خوارەی فرۆکەییکی ئەمریکی لە لایەن ئێرانەوە، سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە هەرەشە لە ئەمریکا دەکات و دەڵێت لە ئەگەری دووبارە کردنەوەی بەزاندنی سنووری وڵاتەکەیان تۆندتر وەڵامیان دەدەنەوە.

عەلی لاریجانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران له‌ چاوپێکه‌وتنی لەگەڵ گابریلا کۆئواس بارۆن سه‌رۆکی یه‌کێتیی په‌رله‌مانه‌کانی جیهان له‌ تاران لەبارەی پرسی ئەتۆمی وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەوان پابەندی رێککەوتنامەکە بوونە بەڵام ئەمریکا رێککەوتننامەکەی پێشێلکردووە و رێز لە یاسا نێودەڵەتیەکانی نەگرتووە.

لاریجانی سەبارەت بە گەمارۆکانی سەر ئێران ئاشکرای کرد کە گۆشاری ئابووریان لەسەرەو ئەمریکاشی بە نانەوەی ئاڵۆزی لە تاران و پێکهێنانی بەڕەیەک لە دژی ئێران تۆمەتبار کرد.

لاریجانی لەبارەی هەناردەی نەوتی وڵاتەکەی وتی، ئه‌مریکا زۆر هه‌وڵێداوە که‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران به‌ خاڵی سفر بگات بەڵام تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە.

 سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران هەرەشە لە ئەمریکا دەکات و دەڵێت لە ئەگەری دووبارە کردنەوەی بەزاندنی سنووری وڵاتەکەیان تۆندتر وەڵامیان دەدەنەوە.





ئەم هەواڵە 5428جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad