English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی له‌گه‌ل فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان كۆبوویه‌وه‌
2019-06-24 [06:19 AM]

Z.N.A


رۆژی دووشه‌ممه‌ بەرواری 24\ 6 \ 2019 نووسینگەی جەنابی جێگری سەرۆکی پارتی لە هۆڵی  کۆبوونەوەکانی نوسینگە به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌حموود محمد ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ل فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان  كۆبوویه‌وه‌ .
سەرەتا بەڕێز تەها بەرواری بەڕێوەبەری نووسینگەی جەنابی جێگری سەرۆکی پارتی بەخێرهاتنی ئامادەبووانیکرد و ڕێزوو سڵاوی جەنابی نێچیرفان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی گەیاندە فراکسێۆنی پارتی و خۆشحالی خۆی ونووسینگەی دەربڕی بە ئامادەبوونیان لەکۆبوونەوەدا.
بەڕێز بەڕێوەبەری نووسینگەی جەنابی جێگری سەرۆک گرنگی و بایەخی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان کە لەکاری یەک تیمی و بەیەکەوە کارکردن خۆی دەبینێتەوە لە پێناو ئەنجامدانی ئەدایەکی  پەرلەمانی سەرکەوتوو کە لە ئاست خواستی هاووڵاتیانی کوردستان بێت.
بەڕێز تەها بەرواری جەختی کردەوە لە ئیلتزامکردن بە بەرنامەی هەلبژاردنی پارتی و هەماهەنگی و بەیەکەوە کارکردن لە پێناو جێبەجێکردنی بەرنامەی هەلبژاردن کە دواجار خزمەتکردنی هاووڵاتیانی کوردستانە .
 دووپاتیشکردەوە کە پێویستە پەرلەمانتار کارا بێت و ئیلتزامی تەواوی هەبێت و هەموو تواناکانی بخاتە گەڕ لە پێناو جێبەجێکردنی بەرنامەی پارتی و ئەو متمانەیەی کە هاووڵاتیان پێانداون .
پاشان به‌ڕێز مه‌حموود محمد ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان تیشكی خستە سەر باروودۆخی سیاسی له‌ عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌و دواین پێشهات و ئه‌و ئه‌گه‌ر و گریمانانه‌ی كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌دی ده‌كرێت و ئاماده‌كاری هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ر پێشهات و چاوه‌ڕوانیه‌ك كه‌ بتوانرێت به‌ قازانجی هاووڵاتیان و هه‌رێمی كوردستان بشكێته‌وه‌ .
هه‌روه‌ها به‌ڕێز محمود محمد باسی له‌ به‌ هێزی پێگه‌ی پارتی و سه‌رۆك بارزانی كرد له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌و كاریگه‌ریان له‌ رێڕه‌وی رووداوه‌كان و حیساب بۆ كردنیان له‌ هاوكێشه‌ سیاسیه‌كانی ناوخۆ و عێراق و ووڵاتانی ئه‌قلیمی و دنیادا و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و متمانه‌یه‌ گه‌وره‌ی كه‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌ پارتیان داوه‌ پێویست به‌وه‌ ده‌كات كه‌ په‌رله‌مانتارانی پارتی و فراكسیۆنه‌كه‌ی هه‌موو تواناییه‌كی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاست ئه‌و متمانه‌یه‌ بن كه‌ هاووڵاتیان پێیانداون و ئه‌وانیش خزمه‌تیان بكه‌ن .
سه‌ردانی جه‌نابی نێچیرفان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غداو كۆبوونه‌وه‌ی له‌ گه‌ل به‌رپرسانی عێراقی و ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانی بوو ، ته‌ئكیدی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌رۆشی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ گه‌ل به‌غدا و پشتیوانی له‌و كه‌ش و هه‌وا سیاسیه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌ ئارادیه‌ و باسكردنی ئه‌و دۆسیانه‌ی كه‌ چاره‌سه‌ركردنیان به‌ خێر بۆ گه‌لانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌شكێته‌وه‌ . 
هه‌وه‌ها باسی له‌ سه‌ردانی جه‌نابی نێچیرفان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا كرد كه‌ به‌ سه‌ردانێكی گرنگ و به‌رهه‌مداری له‌ قه‌ڵه‌مدا بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌تی له‌ بواری ئابووریدا .
پرسی هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆكان له‌ گه‌ل لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی قسه‌كانی به‌رێز محمود محمد ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بوو كه‌ بۆ په‌رله‌مانتارنی خسته‌ ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاو روونیان هه‌بێت .

بەڕێز ئومێد خۆشناو سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە چەند قسەیەکدا وێڕای سوپاسگوزاری بۆ نوسینگەی جەنابی جێگری سەرۆک بۆ ڕێکخستنی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی له‌و جۆره‌دا بۆ پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی و ئامادەبوونی بەڕێز محمود محمد ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، باسێکی باروودۆخی پەرلەمانی کرد لە کاری لیژنەکان و   هه‌ماهه‌نگی و كاری یه‌ك تیمی فراكسیۆنی پارتی و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی به‌ یه‌ك رووحیه‌ت كاری به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ین له‌ پێناو خزمه‌تكردنی كوردستان و ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه‌ هاووڵاتیان به‌ پارتیان داوه‌ .
پاشان گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مدار به‌ڕێوه‌چوو كه‌ تێدا چه‌ندین بیڕوڕا ئالووگۆڕكران .





ئەم هەواڵە 3814جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad