English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەولێر دوو باندی دزی دەستگیر کران
2019-06-24 [06:33 AM]

Z.N.A


پۆلیسی هه‌ولێر له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی دوو باندی دزی كردنی بڵاوكرده‌وه‌.
دوای ئەوەی چەند سکاڵایەک لەلایەن هاووڵاتیان تۆمارکران کەوا کەل و پەلی ناو ئۆتۆمبێلەکانی گه‌راجی نەخۆشخانە و مزگەوتەکانی شاری هەولێر دەدزرا، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەو رووداوانە کردەوە و توانی دوو باندی دزی ناو ئۆتۆمبێلەکان دەستگیر بکات.
سه‌باره‌ت به‌ بانده‌كانیش پۆلیس ئاشكرایكردووه‌، كه‌ باندی یەکەم دوو كه‌سی ته‌مه‌ن (19) و (17) ساڵن، كه‌ چه‌ند جارێك دزییان له‌ گه‌راجی ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری و كۆماری كردووه‌.
روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و دووكه‌سه‌ بڕی 6 هەزارو 800 دۆلاری ئەمەریکی و (20) مسقاڵ زێڕیان دزیوه‌.
سه‌باره‌ت به‌ باندی دووه‌میش پۆلیس رایگه‌یاندووه‌، دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون، كه‌ له‌ گه‌راجی مزگه‌وته‌كاندا دزیان كردووه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباره‌كان ته‌مه‌نی 20 ساڵ و دووه‌میان 19 ساڵه‌ و دوای دەستگیرکردنیان دانیان نا بە تاوانەکانیان کەوا هەڵسابوون بە دزینی سێ مۆبایل و بڕێکی زۆر پارە تۆمەتباران بەندن بە پێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی.
 





ئەم هەواڵە 3367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad