English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاوەكو 100 ملیۆن دینار قەرز بە پرۆژەی بچوك و مام ناوەند دەدرێت
2019-06-25 [07:10 AM]

​ZNA – هەولێر


بەرپرسانی بانكی ناوەندی و بانكە ئەهلیەكان لە هەرێمی كوردستان ئەو قەرزە ئاشكرا دەكەن كە دەدرێتە ئەو كەسانەی پڕۆژە ئەنجام دەدەن.

عابد مزوری، بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق بە باسی راگەیاند: لە رێگەی بانكە ئەهلیەكان قەرزی بچوك دەدرێتە ئەو كەسانەی پڕۆژەیەكیان هەیە، پارەكە لە بانكی ناوەندی بە بانكە ئەهلیەكان دەدرێت".

مزوری گوتیشی: "ئەو قەرزەی دەدرێت لە 50 ملیۆن تاوەكو 100 ملیۆن دینارە" بانكی ناوەندی راستەوخۆ پارە بەقەرز نادات بەڵكو لە رێگەی بانكە ئەهلیەكان قەرزەكە دەدات.

بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەشڵێت : "ئەو قەرزەی لە هەرێمی كوردستان لە رێگەی بانكی ناوەندی دەدرێتە بانكە ئەهلیەكان تەنها بۆ هەندێك پڕۆژەی بچوكە، بەهەموو كەسێك نادرێت، بەڵكو لیژنەیەك سەردانی پڕۆژەكەی دەكەن و هەڵسەنگاندن دەكەن پاشان قەرزەكە دەدەن".

شێروان ئەنوەر، سەرۆكی هاوبەندیی بانكە ئەهلییەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەو بانكانەی قەرزدەدەن بۆ پڕۆژەی بچوك و مام ناوەندی بە شێوازی ئیسلامی دەدەن واتا زیادەی ناخەنە سەر.

بانكی ناوەندی عێراق ملیارێك دۆلاری تەرخان كردووە بۆ پشتیوانی دارایی پڕۆژە بچوك مام ناوەندیەكان، بەشێك لەو پارانە بۆ هەندێك لەو بانكانەیە كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، بەڵام بە گوتەی سەرۆكی هاوبەندیی بانكە ئەهلییەكانی عێراق بەهۆی مەرجی زۆر لەو ملیار دۆلارە تەنها 10%ی خەرجكراوە.

 





ئەم هەواڵە 3493جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad