English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ وڵاتی ئەوروپایی هۆشداری دەدەنە ئێران
فرانسوا ئۆلاند، ترێزا مەی و ئانگلێنا مێرکێل
2019-06-25 [11:08 AM]

ZNA - هەولێر


سێ وڵاتی ئەوروپایی سەبارەت بە کشانەوە لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی هۆشداری دەدەنە ئێران و تارانیش دەڵێ زۆر چاوەڕیی ئەوروپا نامێنن.

ئاژانسی روویتەرز لە زاری دوو دیپلۆماکاری ئەروپاییەوە بڵاوی کردەوە کە ئەڵمانیا و فەرەنسە و بەریتانیا، بە ناردنی نامەیەکی فەرمی بۆ ئێران لە لێکەوتەکانی کشانەوەی ئەو وڵاتە لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی هۆشدارییان داوە.

ئەم سێ وڵاتە ئێرانیان ئاگادار کردووەتەوە کە ئەگەر برگەکانی رێککەوتنامەی ئەتۆمی پێشێل بکات، تواناییان بۆ کەمکردنەوەی گۆشارەکان لە سەر ئێران کەم دەبێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەم هەفتەیە عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بڕیاری کەمکردنەوەی پابەندییەکانی ئێران بە رێککەوتننامەی ئەتۆمی، بڕیارێکی نیشتمانییە و هیچ جارێک لێی پاشگەزنابنەوە.





ئەم هەواڵە 5416جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad