English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ بڕیار لەبارەی رێکخستنی بازاڕ و نرخی هێلکە
2019-06-25 [01:07 AM]

Z.N.A


وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە وەکالەت سێ بڕیاری لەبارەی رێکخستنی بازاڕ و نرخی هێلکە دەکرد، دەقی بڕیارەکان سەبارەت بە رێكخستنی بازاڕ و نرخی هێلكە ئەوانەن:

یەکەم: ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوون و بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری وەزارەت بەئامادەبونی بەڕێوەبەرانی سامانی ئاژەڵ لە پارێزگاكان و خاوەن كێڵگەكان بۆ تاوتوێكردنی بابەتی بەرهەمی هێلكە و رێكخستنی بازاڕ و دابینكردنی پێداویستی خاوەن كێڵگەكان و دیاریكردنی نرخی هێلكە.

دووەم: پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری بەمەبەستی سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقی فیدراڵ بۆ یەكخستنی رێنمایەكانی هاوردەكردنی هێلكە و بەڕچاوكردنی پاراستن و پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆ.

سێیەم: ئاگاداركردنەوەی وەزارەتی ناوخۆ و لایەنی پەیوەندیدار بۆ تووندكردنی خاڵە سنوورییەكان و رێگەگرتنی هاوردەكردنی هێلكە بە رێگەی نایاسایی لەبەربوونی مەترسی لەسەر تەندروستی هاووڵاتیان.

بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ 11 پرۆژەی بەرھەمھێنانی ھێلکەی خواردن لە ھەرێمی کوردستان ھەیه ئەگەر بە هەموو وزەی خۆیان کاربکەن دەتوانن ساڵانە ملیارێک و 311 ملیۆن هەروەها 350 ھەزار ھێلکە بەرھەمبێنن، بەڵام بەھۆی ھێلکەی ھاوردە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە ھەندێک پرۆژە، لەئێستادا تەنیا پێنج پرۆژە کاردەکەن کە بەرھەمی رۆژانەیان نزیکەی ملیۆنێک و 253 ھەزار ھێلکەیە. ئەم بڕەش لەو وەرزەدا کە ھێلکە کەم دەخورێ بەشی ناوخۆ دەکات، ئەمە لەکاتێکدایه بەھۆی خواستی زۆر لەسەر ھێلکە، خاوەن پرۆژەکان زۆربەی بەرھەمەکانیان ھەناردەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکەن.





ئەم هەواڵە 8521جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad