English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی ژووری بازرگانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا کرد
2019-06-25 [01:34 AM]

Z.N.A


مەسرور بارزانی راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێشوازیی لە شاندێكی فراوانی یەكێتی ژووری بازرگانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە سەرۆکایەتی ستیڤ لوتەس جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
مەسرور بارزانی تیشکی خستە سەر زەمینەی لەباری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند کە بەرنامەیەکی سەرەکی کابینەی داهاتووی هەرێم، ڕاکێشانی هەرچی زیاتری وەبەرهێنانی دەرەکی بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت و بێگومان کۆمپانیاکانی ئەمەریکاش دەتوانن سوود لەو هەلومەرجە ئابوورییەی هەرێم وەرگرن.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە سەرەتای هەنگاوی کردەیی کابینەی داهاتوو دەبێت و تەنیا پشت بە کەرتی نەوت نابەستین. 
لەلای خۆیەوە سەرۆکی شاندەکە، وێڕای ئومێدی سەرکەوتن بۆ مەسرور بارزانی لە سەرۆکایەتی کابینەی داهاتووی هەرێم، جەختیان لە سەر نیازی یەکێتی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا کرد لە هاندانی کۆمپانیاکانیان بۆ کارکردن و وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا.
راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی بە هاتنی ئەم شاندە فراوانەی کۆمپانیاکانی ئەمەریکا دەربڕی و بە ئاماژەیەکی گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووریی نێوان هەردوولای هەژمار کرد.
 





ئەم هەواڵە 2401جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad