English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاتووچۆی ھەڵەبجە تابلۆی ژمارە نایابەکانی ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت 
2019-06-25 [03:32 AM]

ZNA- ھەولێر 




بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی پارێزگای ھەڵەبجە بڕیاریداوە ژمارە نایابەکانی ئۆتۆمبێلی پارێزگای ھەڵەبجە بە نرخێکی زۆر بفرۆشیت بۆ ئەوەی لە گەشەپێدانی پارێزگاکە خەرج بکرێتەوە . 


عەمید حەسەن عەبدوڵا بەڕێوەبەری پۆلیسی ھاتووچۆی پارێزگای ھەڵەبجە نرخی ژمارە نایابەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای ھەڵەبجە ئاشکرا کرد و گووتی  : ژمارە ١ نرخەکەی یەک ملیار دینارە و ژمارە دوو بۆ نۆش ٦٠٠ ملیۆن دینارە.ھەروەھا ژمارە ١٠ بۆ ٩٩ بە ٣٠٠ ملیۆن دینارە، ژمارە ١٠٠ بۆ ٩٩٩یش بە ٢٠٠ ملیۆن دینارە.ژمارە ١٠٠٠یش بە ١٨٠ ملیۆن دینارە، ھەروەھا ژمارە ١٩٨٨ کە ئاماژەیە بە ساڵی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە، بە ٦٠٠ ملیۆن دینارە.


بەڕێوەبەری پۆلیسی ھاتووچۆی پارێزگای ھەڵەبجە راشیگەیاند : بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران،پارەی ژمارە نایابەکان لە ٨٠%ی بۆ پەرەپێدانی  پارێزگای ھەلەَبجە خەرج دەکرێت لە ٢٠%یشی بۆ پەرەپێدانی ھاتووچۆ خەرج دەکرێت. 

عەمید حەسەن گووتیشی : ھەر کەس ئارەزوومەندە بۆ کڕینی ئەو ژمارە نایابانە، دەتوانێت داواکاریی پێشکەش بکات. 


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 2614جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad