English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگترین سودەکانی خواردنی مۆز
2019-06-26 [09:08 AM]

هەولێر _ ZNA


 

مۆز چەندین سوودی تەندروستی گرنگی ھەیە لەوانە

 

_  دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و ئەمانەش سود بە تەندروستی دڵ دەگەینن .

_ مۆز سوودێکی زۆری بۆ پاڵەپەستۆی خوێن ھەیە .

_ یارمەتیدەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی قۆلۆن .

_ مۆز سوودێکی زۆری بۆ کۆئەندامی ھەرس ھەیە .

_ یارمەتیدەر بۆ کەمکردنەوەی ئارەزووکردن بۆ خواردن، بەمەش رێگە خۆشکەرە بۆ کەمکردنەوەی کێش .

_ چەندین مادەی دژە ئۆکسید لە خۆ دەگرێت و ئەمەش رێگری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ .

_ یارمەتیدەر بۆ کەمکردنەوەی گرژبوونی ماسولکەکانی گەدە .


_ ئەوانەی تووشی ووشکبوونەوەی لەش دەبن دەتوانن مۆز بخۆن ، چونکە قەرەبووی لەدەستدانی پۆتاسیۆمی لەش دەکاتەوە .

_ دەکرێت وەک ھێورکەرەوەیەک بەکاربێت لە کاتی پێوەدانی زیندەوەران، ئەمەش لەرێگەی خشاندنی پەلکی مۆز بە شوێنی پێوەدانی زیندەوەرەکە .

_ سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ووزە و دەکرێت دوو مۆز بخۆیت بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەنجامدانی راھێنانی وەرزشی.

_ مۆز ھزری مرۆڤ ھێور دەکاتەوە ئەمەش لە رێگەی دەردانی ھۆرمۆنی سیرۆتۆنین .

_ سوودێکی زۆری بۆ ئافرەت ھەیە بە تایبەتی لە کاتی سووڕی مانگانە .

_ نەرمکەرەوەیەکی سروشتیە بە تایبەتی بۆ ئەوانەی تووشی قەبزی دەبن .





ئەم هەواڵە 6418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad