English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی و یەكێتی لەسەر پرسی كەركوك و پێكهینانی كابینەی نوێ كۆدەبنەوە
2019-06-26 [06:06 AM]

​ZNA – هەولێر


لەسەر پرسی دانانی پارێزگارێك بۆ كەركووك و پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیارە ئەمڕۆ پارتی و یەكێتی كۆببنەوە.

خالید شوانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و ئەندامی كۆمیتەی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك، بە K24 راگەیاند، دوێنێ مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی پەیامی ئەرێنییان ئاڵوگۆڕ كردووە بڕیاریشە ئەمڕۆ ھەردوولا كۆببنەوە.

شوانی گوتیشی، گرنگە پارتی و یەكێتی لەسەر ناوێك رێكبكەون بۆ پارێزگاری كەركووك، كە نیشتمانپەروەر بێت و بە ھەموو لایەك پاڵپشتی بكەن بۆ ئەوەی ھاوكار بێت بۆ گەڕاندنەوەی دۆخی كەركووك بۆ بارە ئاساییەكەی.

بەرپرسەكەی یەكێتی داواشی كرد، لایەنە كوردستانییەكان یەكڕیز بن لەپێناو ئەوەی ھەڕەشە لە دەستكەوتەكانی كورد دووربخرێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەكێتی، پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەبێت.

 





ئەم هەواڵە 2233جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad