English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمیر علی حاجیزادە : نە ئەمریکا نە ھیچ ولاتێکی تر بوێری ئەوەیان نیە خاکی ئێران ببەزێنن
2019-06-26 [06:30 AM]

ZNA- ھەولێر


 

ئه‌میر عه‌لی حاجیزاده‌، فه‌رمانداری هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند: "ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوێری ئه‌وه‌ی نییه‌ خاكی ئێران پێشێل بكات".

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسداران به‌ ئاژانسی میهری وڵاته‌كه‌ی گوتووه‌: "نه‌ ئه‌مه‌ریكا و نه‌ هیچ وڵاتێكی دیكه‌ ناتوانن خاكی ئێران ببه‌زێنن".

ئه‌میر عه‌لی حاجیزاده‌، یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ 7 فه‌رمانده‌ی دیكه‌ی سوپای پاسداران، رۆژی 24/6/2019، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌ سزا دران به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان له‌ خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئاسمانی گه‌رووی هورمز هه‌بووه‌.

خستنه‌ خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی زۆری لای ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ لێكه‌وتووه‌ و نزیك بوو به‌و هۆیه‌وه‌ ھێرش بكه‌نه‌ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران، به‌ڵام تره‌مپ گووتیك "پرسیارم كردووه‌ و ئاگادار كراووم به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ 150 كه‌س گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن، بۆیه‌ له‌ به‌رامبه‌ر زیانی ماددی نه‌مویستووه‌ خه‌ڵك بكوژرێن و به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی هێرشه‌كه‌م راگرتووه‌".





ئەم هەواڵە 1627جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad