English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕۆبەرت ئەشلی: كیم جۆن ئۆن ئامادە نییە دەستبەرداری چەكی ناوەكی بێت
2019-06-26 [06:43 AM]

ZNA- ھەولێر



رۆبەرت ئاشلی بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری سەربازی ئەمەریكی دەڵێت كیم جۆنگ ئۆنی ڕێبەری كۆریای باكوور ئامادە نییە دەستبەرداری چەكە ناوەكییەكانی وڵاتەكەی بێت .

ئاشلی لەكاتی چاوپێكەوتنی لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمەریكی باسی لەوە كرد كە دەزگای هەواڵگری ئەمەریكی بەو ئەنجامە گەیشتووە.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی كۆریای باكوور باسی لەوە كرد كە ڕێبەری كۆریا نامەیەكی كەسیی لە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا بەدەست گەیشتووە ، گوتووشیەتی كە لەسەر " ناوەرۆكە نایابەكەی" كیم هەست بە ئاسوودەیی دەكات.

لای خۆیشییەوە مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هیوای خواست كە ئەو لێدوانە رێگاخۆشكەر بێت بۆ دووبارەدەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی نێوان هەردوو وڵات ، ئەوەش دوای ئەوەی لوتكەی هانۆی نیوان ترامپ و كیم لە شوباتی ئەمساڵ بێ هیچ ئەنجامێك كۆتایی هات .

یەكەمجار ترامپ و كیم لە ١٢ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨ لە سەنگاپوورە چاویان بەیەك كەوت ، كە لەمیانی لوتكەی مێژووی نێوانیان كیم بەڵێنی ئەوەیدا كار لەسەر داماڵینی چەكی ناوەكی وڵاتەكەی بكات .

بەڵام لە دووەم كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان ئەو دوو ڕێبەرە لە هانۆی پایتەختی ڤێتنام هیچ بەرەوپێشچوونێك لە گفتوگۆكاندا بەدی نەهات و كۆبوونەوەكان بێ هیچ ئەنجامێك كۆتاییان پێهێنرا .

بڕیار وایە رپژی شەممە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا بەگەشتێكی دوو رۆژەدا بگاتە كۆریای باشوور  و لەگەڵ مون جای هاوتا كۆرییە باشوورییەكەی كۆببێتەوە بۆ باسكردنی دۆسیەی كۆریای باكوور


 





ئەم هەواڵە 5410جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad