English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی تۆمه‌تی سێکسی میسی ئێرانی دەستگیرکرا
2019-06-26 [06:50 AM]

ZNA-هەولێر


بەهۆی کاری قێزەون لەگەڵ ٢٣ کچدا، رەزا پەرستش کە بە میسی ئێران ناو دەبرێت، دەستگیر دەکرێت.

ئه‌و گه‌نجه‌ ئێرانییه‌ی له‌ شێوه‌ و روخساری زۆر به‌ لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی ده‌چێت، له‌ ئێران ده‌ستگیركرا به‌ تۆمه‌تی قۆستنه‌وه‌ی ناوبانگی بۆ سێكسكردن له‌گه‌ڵ 23 ئافره‌ت له‌ ئێران.

بی بی سی و رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی، ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێن "ئه‌و گه‌نجه‌ كه‌ ناوی ره‌زا په‌رستشه‌ ئه‌و لێكچوونه‌ زۆره‌ی خۆی له‌گه‌ڵ مێسی به‌كارهێناوه‌ بۆ هه‌لخه‌ڵه‌تاندنی ده‌یان كچ و ئافره‌تی ئێرانی و سێكسكردن له‌گه‌ڵیان". ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ده‌ڵێن "ره‌زا توانیویه‌تی باوه‌ڕ به‌ 23 ئافره‌ت بكات كه‌ ئه‌و مێسی راسته‌قینه‌یه‌ و سێكسی له‌گه‌ڵ كردوون".

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ 23 ئافره‌ت سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر مێسییه‌كه‌ی ئێران تۆماركردووه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابووه‌ كه‌ ساخته‌كاره‌.

رەزا پەرستش بۆ بەشداریکردنی لە فیلمێک لە ماوەی رابردوو سەردانی کوردستانی کرد.





ئەم هەواڵە 9031جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad