English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە چەمچەماڵ گەنجێک دەستدرێژی دەکاتە سەر پزیشکێکی ئافرەت 
2019-06-26 [12:16 PM]

ZNA- ھەولێر 




قایمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئەو کەسەی کە ھێرشیکردبووە سەر پزیشکێکی ئافرەت دەستگیرکراوە. گوتیشی "ئەگەر پزیشکەکەش سکاڵای نەبێت، ئەوا ئێمە وەکو ئیدارەی ناوچەکە سکاڵامان تۆمارکردووە".

رەمەک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ  رایگەیاند ''ئەو گەنجە دەستگیرکراوە کە ھێرشیکردبووە سەر پزیشکێکی ئافرەتی عەرەب. کە بۆ چارەسەری نەخۆشی دایکی سەردانی نەخۆشخانەی کردبوو، بەڵام بەناڕەوا ھێرشی کردبووە سەر ئەو پزیشکە، بۆیە بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە".

قایمقامی چەمچەماڵ باسی لەوەشکرد، ئەگەر پزیشکەکەش سکاڵای نەبێت، ئەوا ئەوان وەک ئیدارەی ناوچەکە ھەرگیز ئەوە قبوڵناکەن ‌و گوتیشی "ھەر لەبەرئەوەش وەک ئیدارەی ناوچەکە سکاڵامان تۆمارکردووە، ئێستاش گەنجەکە بە فەرمانی دادوەر بەندە". 

کاژێر ٩:٣٠ خولەکی شەوی ٢٣ لەسەر ٢٤ی ئەم مانگە، گەنجێک لە نەخۆشخانەی شەھید پێشڕەو لە قەزای چەمچەماڵ ھێرشیکردبووە سەر پزیشکێکی عەرەب بەناوی (فەنن فەرید) دوای رووداوەکەش گەنجەکە لەلایەن پۆلیس دەستگیرکرا، ئێستاش بە فەرمانی دادوەر دەستبەسەرە.

ئەو پزیشکە عەرەبە لە روونکردنەوەیەکدا لە فەیسبووکی خۆی لەبارەی رووداوەکە دەڵێت "ئەو کەسە لەگەڵ دایکی ھاتە نەخۆشخانە و گوتی (گوێی دایکم شتێکی تێدایە، لەوانەیە مێروو بێت)، منیش تەلەفۆنم بۆ دکتۆر ھیوا کرد و گوتی ١٥ خولەکی دیکە لەوێ دەبم، بەڵام ئەو (کوڕەکە) داوای لە من کرد چەند شتێک بکەم، منیش داوام لە نەخۆشەکە کرد لەسەر قەرەوێڵەکە بخەوێت، لەو کاتەشدا ھێشتا قسەم لەگەڵ دکتۆر ھیوا دەکرد، لەناکاو کوڕەکەی ھات و لە چاوی چەپی منی دا، بەبێ ھیچ ھۆکارێک. نەخۆشخانە تەلەفۆنیان بۆ ئاسایش کرد و ئێستا لە زیندانە، ھاوژینەکەم لەگەڵ پۆلیس بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیەیە دەکات".

دوێنێ یەکەم دانیشتنی دادگا لەبارەی دۆسیەکە بەڕێوەچووە و گوتەی ھەردوولا وەرگیراوە. فەنن فەرید دەڵێت "دادوەر پرسیار لێکرد بۆچی واتکردووە، ئەویش گوتی ئەو بە ئینگلیزی لەگەڵ پزیشکەکەی دیکە قسەی دەکرد و منیش نیگەرانی تەندروستی دایکم بووم، داوای لێبووردنیش دەکەم".

ی.ا 
سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 6823جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad