English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە سزایەکی قورس دەدرێت 
2019-06-26 [01:11 AM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی بەرشەلۆنە ھەڕەشەی ئەوەی لەسەرە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی نێو دەوڵەتی (فیفا) سزایەکی قورس بدرێت. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، ئەگەر سەلمێندرا یانەی بەرشەلۆنە بە فەرمی دەستی بە گفتوگۆکان کردووە لەگەڵ نەیمار داسێلڤا بۆ ئەوەی بیگەڕێنێتەوە ریزەکانی خۆی ئەوا رووبەرووی سزایەکی قورس دەبێتەوە. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، فیفا لەیەک حاڵەت رێگە بە یانەکان دەدات گفتوگۆی راستوخۆ لەگەڵ یاریزانەکە بکەن، ئەگەر ھاتوو تەنھا شەش مانگ لە بۆندەکەی لەگەڵ یانەکەی مابوو ، بەڵام بۆندی نەیمار لە ھاوینی ٢٠٢٢ تەواو دەبێت و بەم شێوەیەش بێت یانەی بەرشەلۆنە پێشێلی یاساکانی کردووە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، ھەرچەندە تا ئێستا ھیچ شتێکی فەرمی لە نێوان بەرشەلۆنە و نەیمار نییە ، بەڵام رۆژنامەکان باس لەوە دەکەن کەنەیمار بڕیاریداوە بگەڕێتەوە یانەی بەرشەلۆنە و ئامادە نیە جارێکی دیکە یاری بۆ یانەی پاریس سانجێرمان بکات . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad