English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەیەری گشتی ئاوی ھەولێر : ئەوانەی پارەی زۆریان بۆ دێتەوە، ئاوێکی زۆریان سەرف کردووە 
2019-06-26 [01:54 AM]

ZNA- ھەولێر 



بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر لەبارەی شێوازی وەرگرتنی پارەی ئاو و نیگەرانی ھاووڵاتیان لە ھاتنەوەی پارەی زۆری ئاوی ماڵان روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەو کەسانەی گومانیشیان ھەیە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسعود کاڕەش بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەمەبەستی نەھێشتنی جیاوازی لەھاتنەوەی پارەی ئاو و دابەشکردنی، پێوەری ئاویان داناوە کە لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٩ دەستیان پێکردووە و پڕۆسەکەش لەلایەن سێ کۆمپانیاوە بەڕێوەدەبرێت کە کارەکەیان تەنیا پارە کۆکردنەوەیە و ٥٠٠ ھەلی کاریان بۆ لاوانی کورد لەسەرجەم شارەکان ڕەخساندووە.


ڕاشیگەیاند: لەماوەی دەستبەکاربوونی پێوەری ئاو چەندین ژمارەی جۆراوجۆر بۆ ھاوبەشانی ئاو گەڕاوەتەوە و لەنێوانیشیاندا ھەیە کە بڕی سێ ملیۆن دیناری بۆ ھاتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا ھۆکاری ھاتنەوەی پارەی زۆر لەلایەن بەشێک لە ھاوبەشانەوە بۆ بەکارھێنانی ئاوی زۆر دەگەڕێتەوە.
گوتیشی: ئەو کەسانەی کە پارەیان زۆر بۆ ھاتووەتەوە و گومانیان ھەیە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکان بکەن، ئامانجی ئێمە تەنھا کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاوە، ئەمساڵ لە ھەولێر زۆر کەمە.


ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ژمارەیەکی زۆر ھاووڵاتیانی ھەرێم ناڕەزایەتیان دەربڕیووە بەرامبەر ئەو بڕە پارەی کە بۆیان ھاتووە و داوای بەدواداچوونیان کردووە.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad