English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە ھەرێمی کوردستان دەکات
2019-06-26 [02:01 AM]

ZNA- ھەولێر 



ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ـی ٦ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارتین وار کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە ھەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا، کونسوڵی گشتیی بریتانیا لەھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی لە ھەرێم ھاتووە تا سوپاسگوزاریی خۆی پێشکەش بە سەرۆک بارزانی بکات و خۆشحاڵیی خۆی بە ماوەی کارکردنی لە ھەرێم ڕاگەیاند و ستایشی ئەو ھەماھەنگی و ھاوکارییەی کرد کە لەماوەی کارکردنیدا لەگەڵ دەزگاکانی حکوومەتی ھەرێم بەدی کردووە. ھەروەھا ھیوای خواست پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان زیاتر پەرەبستێنێت.

سەرۆک بارزانی سوپاسی کونسوڵی گشتیی بریتانیای کرد و ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست.

ھەر لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشھاتە سیاسییەکان لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و ھەروەھا پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا ئاڵوگۆڕ کرا.


ھەروەھا باسی بەردەوامیی ھەڕەشە و مەترسییەکانی داعش لەسەر ئاساییشی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت کرایەوە کە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییە ئەرکێکی ھەمەلایەنەیە.


لە بەشیکی دیکەی دیدارەکەدا پێشڤەچوونی پڕۆسەی سیاسیی ھەرێم خرایە بەرباس.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 2278جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad