English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بەغدا داوای یەکلایی‌کردنەوەی پرسی پلە تایبەتەکان دەکرێت
2019-06-26 [04:28 AM]

ZNA - هەولێر


مۆڵەتی یەک بۆ دوو مانگ بە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەدرێت، تا پرسی پلەتایبەتەکان یەکلاییبکاتەوە.

نەعیم عەبوودی پەرلەمانتاری کوتلەی سادیقون رایگەیاند، مۆڵەتی یەک بۆ دوو مانگ بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەدرێت تا پرسی پلە و دەستە تایبەتەکان یەکلاییبکاتەوە.

 عەبوودی گوتی:  کوتلەکەیان دەنگ بە هەر ناوێک بۆ ئەو پۆستانە دەدات، کە لەلایەن عەبدولمەهدییەوە کاندید بکرێن و هاوکار دەبێت بۆ تەواوکردنی کابینەکەی.

جەختیشی لەسەر گرینگی دانانی کەسانی تەکنۆکرات و شارەزا، لە پۆستی بەڕێوەبەرە گشتییەکان و پلە تایبەتەکان کردەوە.

هاوکات، حەسەن خەڵاتی پەرلەمانتاری کوتلەی حیکمە، بە دووری زانی لە کۆبوونەوەکانی ئەم چەند رۆژەی داهاتوو، بتوانرێت پرسی پلەتایبەتەکان یەکلابکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 9391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad