English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ: بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران هیچ پەلەم نییە
2019-06-27 [06:47 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، وێڕای ئاماژە بە ھێزی سەربازیی وڵاتەکەی، جەختی کردەوە بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران ھیچ پەلەم نییە و لە ئەگەری ڕوودانی شەڕیش درێژە ناکێشێت.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی (فۆکس‌نیوز) گوتی: "لە ئەگەری ھێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران، پێویست بە ھێزی زەمینی ناکات و "ھیچ سەربازێک پۆستاڵی ناکەوێتە سەر زەوی".

ئەم قسانەی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدان کە عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوەی بە سزا و گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر خۆی و دامودەزگاکانی گوتی: "ئەمریکییەکان ناوێرن بێنە پێشەوە و لە ئیرادەی خەڵکی ئێران ترساون و ئەوەش کە باسی دانوستان دەکەن ھەموو فریوکارییە".

دۆناڵد ترەمپ ھاوکات لەگەڵ ئەوەی کە باسی ئەگەری روودانی جەنگ لەگەڵ ئیران دەکات، لەبارەی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ ئێران ڕای گەیاندووە: "ئەگەر بەرپرسانی ئێران ڕێککەوتن نەکەن، خۆبەزلزان و گەمژەن و بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران ھیچ کاتێکی دیاریکراومان نییە و ھیچ پەلەشم نییە".

گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن کە ماوەی دوو مانگە تەشەنەیان سەندووە، پاش تێکشکانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی لەلایەن ئێرانەوە لە نزیک ئاوەکانی کەنداو، ئەم گرژییانە زیاتر بوون و ئەمەش بووەتە ھۆی ترس و نیگەرانیی وڵاتانی ناوچە و جیھان.





ئەم هەواڵە 1660جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad