ZNA- ھەولێر
مینۆ رایۆلای بریکاری یاریزانی لاوی یانەی ئەیاکسی ھۆڵەندی داھاتووی ئەو یاریزانە بە بەرپرسانی یانەکە گەیاندووە.
بەگوێرەی ھەواڵێکی سکاس سپۆرت مینۆ ڕایۆلا، بریکاری کارەکانی دی لێخت بە ماڕک ئۆڤەر ی بەڕیوەبەری وەرزشی ئەیاکسی ڕاگەیاندوە کە لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی ڕێککەوتوە و ھەموو شنتێکی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە لاوە تەمەن ١٩ ساڵەکە بەکۆتا ھێناوە.
بە گوێرەی ھەواڵەکەی سکای سپۆرت، وا بڕیارە دی لێخت بەمنزیکانە گرێبەستێکی ٥ ساڵی لەگەڵ یوڤێنتوس واژۆ بکات و مووچەی ساڵانەی ١٢ ملیۆن یۆرۆ دەبێت، ٨ ملیۆنی جێگیرە و ٤ ملیۆن یۆرۆی دیکەشی بەگوێرەی گۆڕانکارییەکان دەبێت.
ئەو سەرچاوەیە ھەروەھا دەڵێت "دی لێخت مەرجی ئەوەی بۆ یوڤێنتوس دانابوو کە مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی تەنیا ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ بێت و بەرپرسانی یانە ئیتالییەکەش بە ناچاری رازیبوونە".
دیلێختی تەمەن ١٩ ساڵ لە وەرزی ڕابردوو ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و بۆتە جێی سەرنجی چەندین یانەی گەورە.
ئەم هەواڵە 9154جار خوێندراوەتەوە |