English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ ڤیدیۆ: روونی گۆڵێكی مێژووی تۆماركرد
2019-06-27 [07:59 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە یارییەکی خولی ئەمریکیدا، وەین روونی گۆڵێکی خەیاڵی و ئەفسانەیی تۆمارکرد.

لە میانی یارییەکانی خولی تۆپی پێی ئەمریکیدا، ھەردوو یانەی دی سی یونایتد و ئۆرلاندۆ سیتی بەیەکگەیشتن.

لەو یارییەدا وەین رۆنی، ئەستێرەی ئینگلیزی بە تۆمارکردنی گۆڵێکی خەیاڵی و ئەفسانەیی سەرکەوتنی بۆ دی سی یونایتد بەدەستھێنا، کە ئەنجامی یارییەکە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییھات.

لە خولەکی ١٠ی یارییەکەدا، لە ھێرشێکی ئۆرلاندۆ سیتیدا بەرگریکارانی دی سی تۆپەکەیان پچڕاند و گەیشتە بەر قاچەکانی روونی، کە ئەویش بینی گۆڵپارێزەکە پێشڕەوییەکی زۆری بەرەو ناوەندی یاریگە کردووە و گۆڵەکەی بەجێھێشتووە، لە پشت ھێڵی ناوەڕاستی یاریگەوە تۆپەکەی بەرەو گۆڵی ئۆرلاندۆ سیتی لێدا و یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانی ئەمساڵی تۆمارکرد.





ئەم هەواڵە 8854جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad