English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران داوای گۆڕینی هەڵوێستی سەرۆکی ئەمریکا دەکات
2019-06-27 [03:54 AM]

​ZNA - هەولێر


بەرپرسانی ئێران بڕیارەکی سەرۆکی ئەمریکا بە بێرێزی دەزانن و دەڵێن دۆناڵد ترەمپ دەبێ هەڵسوکەوتی خۆی لە بەرانبەر رێبەری ئێران بگوڕێت.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری دەرەوە لە توڕی کۆمەڵایەتی توێتەر رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ لە پێگەیەکدا نییە باسی گەمارۆ خستنەسەر ئایەتوڵا خامنەیی رێبەری ئێران بکات.

عەبدوڵڵاهیان رایشیگەیاندووە، بەم شێوە دەیەوێت سەرنجی ئایەت‌وڵا خامنەیی بەرەو لای خۆی راکیشێت، بەڵام تەنها بژاردە بۆ دۆناڵد ترەمپ گوڕینی هەڵسوکەوتی لە بەرانبەر رێبەری ئێرانە.

لەلایەکی دیکەوە، محەممەد جەواد زەریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند که‌ گه‌مارۆدانی نووسینگه‌ی ڕێبه‌ری ئێران، بێڕێزی کردنە بە ته‌واوی ئێرانیەکان و موسوڵمانانی جیهان و مسوڵمانانی ئەمریکاش.

دۆنالد ترەمپ لە ئاخری هەنگاوەکانی بە مەبەستی توندترکردنی گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، گەمارۆ خستە سەر ئایەتوڵڵا خامنەیی و دەست وپێوەندەکانی کۆمەڵێک فەرماندەی سوپای پاسداران.





ئەم هەواڵە 5569جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad