English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدۆ.. چیلی بەلێدانەکانی یەکلاییکەرەوە خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی پێش کۆتایی
2019-06-29 [07:03 AM]

ZNA- ھەولێر


لە سێیەم یاریی قۆناغی ھەشتی کۆپا ئەمریکا، ھەردوو ھەڵبژاردەی چیلی و کۆڵۆمبیا لەسەر یاریگەی ئارێنا کۆرێنچیانز رووبەڕووی یەکبوونەوە.

لە ئەنجامدا چیلی توانی یاریەکە  بە لێدانەکانی یەکلایکەرەوە بباتەوەو سەرکەوتن بۆ قۆناغی داھاتوو بەدەست بھێنێت.

بە درێژایی یارییەکە ھەردوو ھەڵبژاردە چەندین ھێرشی مەترسیداریان بردە سەر گۆڵی یەکتر، دوو گۆڵی ھەڵبژاردەی چیلی لە رێگەی سیستمی ڤارەوە رەتکرانەوە و کاتی یاسایی یارییەکە بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییھات.

دواتر یاریەکە چووە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە و لە کاتی لێدانەکانیش چیلی توانی ٥-٤ شکست بە کۆڵۆمبیا بھێنێت و پلیتێکی قۆناغی پێش کۆتایی بەدەست بھێنێت.

لە قۆناغی پێشکۆتاییدا چیلی رووبەڕووی براوەی یاریی ئۆرۆگوایی و پیرو دەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 6601جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad