English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگه‌یه‌ندراوێک له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌
2019-06-29 [07:30 AM]

ZNA- ھەولێر


حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دڵگرانى و نیگه‌رانیى قووڵى خۆى بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانیانى سڤیل له‌ ئه‌نجامى بۆمبارانى ناوچه‌ سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌رده‌بڕێت و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ و که‌سوکاریان ده‌کات. 
 
هه‌بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ له‌و ناوچانه‌ و نزیكبوونه‌وه‌ و هاتنى به‌ئه‌نقه‌ستیان بۆ ناو گوند و ئاواییه‌كان، بێباكانه‌ ژیانى گوندنشینانى ئه‌و ناوچانه‌ى خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌،  هه‌روه‌ها بووه‌ته‌ ڕێگر له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان.
 
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قبووڵ ناكات و ڕێگه‌ نادات خاكه‌كه‌ى بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر و تێكدانى ئاسایشى وڵاتانى دراوسێ به‌كار بهێنرێت و به‌و هۆیه‌وه‌ ژیانى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه. ‌
 
ناوچه‌ گوندنشینه‌كانى سنوور ده‌بێ نه‌كرێنه‌ مه‌یدانى پێكدادانى سه‌ربازى و بۆمباران، چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ش ده‌بێ له‌ گوندنشینان دووركه‌ونه‌وه‌ و نه‌یانخه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌.
 
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ی ڕووداو و بۆمبارانه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ناوچه‌ سنوورییه‌کان، نیگه‌رانیی خۆی گه‌یاندووه‌ته‌ تورکیا و  داواکارین دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌.
 
٢٩/٦/٢٠١٩





ئەم هەواڵە 4699جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad