English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، سوپای تورکیا بە کوشتنی هاوڵاتیانی عێراق تۆمەتبار دەکات
2019-06-30 [02:03 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی بۆمبابارانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەینراوەکەدا دەڵێت، عێراق سەرکۆنەی ئەو بۆمبابارانانه دەکات و سوپای تورکیاش لە کوشتنی ٤ هاوڵاتیی سنووری پارێزگای سلێمانی بە بەرپرسیار دەزانێت.

راگەیەنراوەکە جەختی لەسەر بنیاتنانی پەیوەندیی دۆستانە کردووەتەوە، بەڵام ئەم جۆرە کارانەی بە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق ناوبردووە.

راگەیەنراوکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە دوو رۆژ لەمەوبەر فڕۆکەکانی تورکیا بە بیانووی بوونی چەکدارانی پارتی کرێکارانی تورکیە، لە بناری قەندیل لە نزیک قەڵادزێ هێرشیان کردە سەر چەند ئۆتۆمبێلی هەڵگری خەڵکی سڤیل و هێرشەکە چوار کوژراو و کۆمەڵێک برینداری لێکەوتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای رووداوەکە وێڕای راگەیاندنی هاوخەمەی لەگەڵ کەسوکاری کوژراوەکان، دوای لە پەکەکە کرد لە ناوچە ئاوەدانەکانی کوردستان بکشێتەوە و ئەم ناوچانە نەبن بە مەیدانی تێکهەڵچوونی تورکیا وپەکەکە.





ئەم هەواڵە 1942جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad