English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان:دۆناڵد ترامپ پاڵپشتیی خۆی بۆ توركیا دەربڕی لە كڕینی ئێس 400
2019-07-01 [07:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سەرۆك كۆماری توركیا، ئاشكرای دەكات لە ماوەی ١٠ رۆژی داهاتوودا مووشەكی بەرگریی S400 دەگاتە توركیا و لەو ڕوەشەوە ئەمریكا هیچ كێشەیەكی نییە و نەشیگوتوە سزای ئابووریی توركیا دەدەین.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا،  دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌كۆبوونەوەی لووتكەی G20 لە ژاپۆن، لەناو فڕۆكە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ چەند زانیاریەكی ئاشكرا كرد كه‌ به‌دڵی توركیا بووه‌.

ئەرۆدغان لەبارەی كڕینی مووشەكی بەرگریی S400 لە ڕووسیا گوتی: "لە ماوەی ١٠ رۆژدا ئەو مووشەكانه‌ ده‌گه‌نه‌ توركیا، لەو ڕوەشەوە هیچ كێشەیەكمان نییە و دۆناڵد ترامپیش پاڵپشتیی خۆی بۆ توركیا دەربڕی لە كڕینی ئەو مووشەكە و كڕینی فڕۆكەی جەنگی F35 لە ئەمریكا".

له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌به‌سه‌ر توركیاوه‌، ئەردۆغان گوتی،  كە ترامپ لەو ڕوەوە هیچ شتێكی نەگوتووە و بە هیچ شێوەیەكیش باسی لە سزای ئابووری نەكردووە.

ئەردۆغان باسی لەوەش كردووە كە بە ترامپی گوتووە یەك ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلاریان داوەتە ئیدارەی ئەمریكا بۆ كڕینی فڕۆكەی جەنگی F35 ، بەڵام تاكوو ئێستا ئەو فڕۆكەیە نەدراوەتە توركیا.

گوتیشی: "بە ترامپم گوت تۆ پارەكەت لە توركیا وەرگرتووە، بەڵام ماڵەكەت نەداوەتە توركیا، شتی وا چۆن دەبێت، داواشم لێ كرد توركیا دەتوانێت سیستەمی بەرگری پاتریۆتی ئەمریكی بكڕێت، بەو مەرجەی كێشە بۆ مووشەكی بەرگری S400 دروست نەكات".





ئەم هەواڵە 1504جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad