English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌فین دزه‌یی: به‌غدا بە ئێمەی راگەیاندووە کە ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت
2019-07-01 [07:42 AM]

ZNA- ھەولێر


گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،  لیژنەیەک لە نێوان هەولێر و بەغدا پێکهاتووە بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بە مەبەستی تەواوکەری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە ئێستا حکوومەتی عێراق بەشێکی رەوانە کوردستان.

سەفین دزەیی به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "هەفتەی رابردوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی، کۆبووەوە و بڕیاردرا،  لیژنەیەک پێک بێت بۆ بابەتەکانی مووچە و نەوت، چونکە بەداخەوە هەندێک پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا دڵەڕاوکێی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان دروست ده‌كه‌ن".

سەفین دزەیی لەبارەی راست و دروستی بابەتی ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەردەوام ده‌ڵێت: "ئەوەی لە زاری عادل عەبدولمەهدی و وەزیری دارایی بیستوومانە، ئەوەی ئێستا بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت بەشێکی مووچەیە نەوەک بوودجە، چونکە ئێمە مانگانە ٨٨٠ ملیار دینار دەدەین بە مووچە، ئەوەی ئێستا لە بەغدا دەنێردرێت بڕی ٤٥٠ ملیار دینارە، لەبەر ئەوە ٤٣٠ ملیارەکەی دیکە هەرێمی کوردستان لە فرۆشی نەوت دەبێت دابینی بکات و بە ئێمەیان راگەیاندووە کە ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت".

سەفین دزەیی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "سەبارەت بەو ٢٥٠ هەزار بەرمیلەی کە دەبێت رادەستی بەغدا بکرێت، لەڕووی مەبدەئییەوە کێشەمان لەگەڵ بەغدا نییە، بەڵام دەبێت میکانیزمێک هەبێت بۆ تەواوکردنی ئەو ٤٣٠ ملیار دینارە کە کێ تەواوی دەکات، چونکە ئەگەر ئەو نەوتە بدەین بە بەغدا مانای وایە ناتوانین نەوت بفرۆشین و ئەو ٤٣٠ ملیار دیناره‌مان دێتە دەست و تەکمیله‌ی مووچەی پێ دەکەین، بۆیە لیژنەیەک لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ دۆزینەوەی ئەو میکانیزمە پێکهاتووە". 





ئەم هەواڵە 1942جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad