English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشیر حەداد بۆ خەرجکردنی پارەی جووتیاران داوایەک ئاڕاستەی عادل عەبدولمەهدی دەکات
2019-07-01 [12:09 PM]

ZNA-هه‌ولێر


د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرنی عێراق، نووسراوێکی لەبارەی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.

بەپێی راگەیاندراوێکی نووسینگەی د. بەشیر حەداد کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، ئەمرۆ دووشەممە ١/٧/٢٠١٩، د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوێکی بەپەلەی ئاڕاستەی عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و داوا دەکات بەزووترین کات شایستە داراییەکانی جووتیارانی کوردستان بۆ ساڵەکانی (٢٠١٤ - ٢٠١٥ - ٢٠١٦ - ٢٠١٧ - ٢٠١٨) و پارەی قەرەبووی لافاو و زەرەر و زیانەکانی ھەرێمی کوردستان خەرج بکات.

ھەروەھا ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە حەداد داوای لەسەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە فەرمان بە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە بکات بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکان و قەرەبووی لافاو و زەرەر و زیانەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان.

 





ئەم هەواڵە 1822جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad