English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عزەت ئەبو عۆف ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2019-07-01 [12:36 PM]

هەولێر – ZNA


ئەکتەری میسری، عزەت ئەبو عۆف، لە تەمەنی 70 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

ئەو ئەکتەرە شەوی دوێنێ یەکشەممە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی قاهیرە ماڵئاوایی لە ژیان کرد کە ماوەی یەک مانگ و نیو بوو چارەسەری وەردەگرت.

 

هەواڵی کۆچی دوایی ئەو ئەکتەرە لەلایەن سەرۆکی نەقیبی پیشەی ئەکتەری، ئەشرەف زەکی بۆ میدیاکان بڵاوکرایەوە.

 

ئەبو عۆف بەهۆی لاوازی دڵ و جگەری چارەسەری پێوستی وەردەگرت و چەند جارێک هەواڵی ناڕاستی مردنی لە میدیا عەرەبییەکاندا بڵاوکرایەوە.

 

ئەو ئەکتەرە لە چەندین بەرهەمی سینەماییدا رۆڵی گێڕاوە و بەم دواییە سەرقاڵی وێنەگرتنی فیلمێکی سینەمایی بوو بەناوی "کل سنة وانت طیب" کە تامر حوسنی رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، بەڵام مەرگ رێگەی پێنەدا ئەم کارە کۆتایی پێبێنێت.





ئەم هەواڵە 1285جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad