English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پشووی رۆژانی شەممە لە بەڕێوبەرایەتییەکانی پاسپۆرت ھەڵگیرا
2019-07-01 [01:42 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەھۆی زۆری مامەڵەی ھاووڵاتیان، حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیارندا پشووی رۆژانی شەممە لە بەڕێوبەرایەتییەکانی پاسپۆرت نەمێنێت.

لە دوو راگەیێندراوی جیاوازدا، بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرتی ھەولێر و سلێمانی رایانگەیاند،  لەمەودوا پشووی رۆژانی شەممە نامێنێت و لەو رۆژەشدا دەوامی فەرمی دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی ھەولێر دەڵێت "لەبەر بەرژەوەندی ھاووڵاتیان و زوو جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان، ئاگاداری ھاووڵاتیانی پارێزگای ھەولێر و دەورووبەری دەکەین لەمەودوا پشووی رۆژانی شەممە-مان نامێنێت، بەھۆی ئەوەی قەرەباڵخی زۆر لەسەر بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت دروستبووە و مامەڵەیەکی زۆری ھاووڵاتیان وەرگیراوە".

بەپێی راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی ھەولێر، دەوامی رۆژانی شەممە لە کاژێر ٨:٣٠ـی بەیانی دەستپێدەکات و کاژێر ٢:٠٠ی دوانیوەڕۆ کۆتاییدێت. بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، لە کاژێر ٨:٣٠ تاوەکو کاژێر ٠١:٠٠ دەوام ھەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی ھەولێر و سلێمانی ئاماژە بەوە دەکەن، رۆژانی ئاسایی دەوام لە یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە تاوەکو کاژێر ٦:٠٠ـی ئێوارە دەوام دەکەن بۆ بەڕێکردنی مامەڵەی ھاونیشتمانیان.





ئەم هەواڵە 2002جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad