English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مه‌درید له‌ گۆڕینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی یاریزانان نزیك بۆته‌وه‌
2019-07-01 [01:51 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرچاوەکانی راگەیاندنی بریتانیا و ئیسپانیا دەنگۆی گوڕینەوەی یاریزانان لە نێوان ریال مەدرید و لیڤەرپوول دەوروژێنن، تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن رەنگە ئاسێنسیۆ و سادیۆ مانێ ئاڵوگۆڕییان پێ بکرێت.

پێگەی میرەری بریتانیا بە ناونیشانێکی گەورە نووسیویەتی: زینەدین زێدان لە پێناو دەستخستنی سادیۆ مانێ ئامادەیە ئاسێنسیۆ پێشکەشی لیڤەرپوول بکات.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، یۆرگن کڵۆپی راھێنەری لیڤەرپوول زۆر سەرسامە بە توانایەکانی مارکۆ ئاسێنسیۆ، بەڵام بەرپرسانی یانەی ریدز دەیانەوێت بڕێک پارە و ئاسێنسیۆ لە پێناو سادیۆ مانێ بدەنە لیڤەرپوول.

لە لایەکی دیکەیشەوە، رۆژنامەی مارکا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە زێدان بۆ وەرزی داھاتوو ئاسێنسیۆی خستۆتە پلانەکانی، بەڵام لە پێناو سادیۆ مانێش ئامادەیە ھەموو سەرکێشییەک بکات و دەستبەرداری ئاسێنسیۆش بێت.

مارکا ئەوەشی خستۆتەڕوو ئاسێنسیۆ لە ئێستادا پلانی بۆ ئەوە داڕشتووە شوێنی خۆی لە پێکھاتەی سەرەکی ریال مەدرید بۆ وەرزی داھاتوو جێگیر بکات، لەم پێناوەدا کێبڕکێی ھەریەک لە بێنزێما، ھازارد، ڤینیسیۆس، رۆدریگۆ و لوکاس ڤاسکێز دەکات بۆ ئەوەی شوێنی خۆی لە پێکھاتەی سەرەکی مسۆگەر بکات، بەڵام ئەگەر بزانێت وەک یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت لەم ھاوینە ریال مەدرید جێدەھێڵێت.‌

 





ئەم هەواڵە 1591جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad