English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیاكانی یۆنان دەیانەوێت لە بازاڕەكانی عێراقدا وەبەرھێنان بكەن
2019-07-01 [02:24 AM]

​ZNA - هەولێر


ھەشتا كۆمپانیای یۆنانی لە ئامادەكاریدان بۆ ئەوەی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ سەردانی بەغدا بكەن.

بەگوێرەی بەیاننامەیەكی ژووری بازرگانی بەغدا ،بڕیارە لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ ، ٨٠ كۆمپانیای یۆنانی روو لە بەغدا بكەن و لە كۆڕبەندی عێراقی - یۆنانی بەشداربن، بەو ئامانجەی كە لە بازاڕەكانی عێراقدا كاری وەبەرھێنانی زیاتر ئەنجام‌بدەن.

لە بەیاننامەكەدا ھاتووە، وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ باڵیۆزی یۆنان لە عێراق  جەختیان لە پتەوكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان ھەردوولا كردووە ، بەو پێیەی كە ماوەی ٥ ساڵ زیاترە ھەوڵێكی زۆر دراوە بۆ ئەوەی كوربەندی ئابووری عێراقی - یۆنانی و ئەوروپایی گەورە ئەنجام بدرێت بەبەشداری سەدان بازرگان و كۆمپانیا و پیاوانی كاری عێراقی و یۆنانی، ئەوەش لە نێوان ھەردوو وڵات ھۆكاری سەرەكی درووستبوونی پەیوەندییەكی ئابووری بەھیز بووە.





ئەم هەواڵە 7180جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad