ZNA - هەولێر
وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند ، كێشەیان نییە لەبارەی كەمكردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت ، بەڵام دژی بریارە تاكلایەنەكان دەوەستنەوە.
بێژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، ژمارەیەك ئەندام لە ناوئۆپێك ھەن، تاكلایەنە بڕیار لە بازاڕی نەوت و بەرھەمی نەوتی وڵاتان دەدەن. ھەروەھا ئێران كێشەی لەكەمكردنەوەی نەوت نییە، بەڵام ئەوەی نیگەرانی كردووە بڕیارە تاكلایەنەكانە.
زەنگەنە ئاماژەی بەوەشكرد، لەبارەی بڕیاردان بۆ بازاڕی نەوت ھیچ رێسا و یاسەیەك لە رێكخراوی ئۆپێكدا نییە و میزاجی و تاكلایەنە بڕیار دەدەرێت ئەمەش بۆسەر ئۆپێك گەورەترین مەترسییە.
ئەم لێدوانەی زەنگەنە رووسیا و سعوودیە رێكکەوتنی كەمكردنەوەی نەوتیان بۆ ٦ تا ٩ مانگی دیكە درێژكردەوە.
ئەم هەواڵە 8701جار خوێندراوەتەوە |