English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... مانگی رابردوو نزیكه‌ی 44 تۆن كه‌لوپه‌لی ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه
2019-07-01 [03:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگانەی خۆی بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە، و بە پێی یاساو ریێنماییەكانیش هەر شویێنك پابەند نەبێت، رووبەرووی سزای ماددی و یاسایی دەكرێتەوە.

 

بەپێی ئاماری مانگانەی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی لە بەرواری 6.1 تاوەكو 2019.6.30 لیژنەكان (4.626) سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەكان ئەنجام داوە، لە كۆی ئەو سەردانانەشیاندا، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستی و ڤیترنەرییەكانەوە (782) شوێن ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن و بەهۆی سەرپێچیشەوە (23) شوێن داخراون  (429) شوێنیش سزای ماددی دراون.

 

لە ئامارەكەدا هاتووە، لە مانگی رابردودا بڕی (43.815) تۆن و هه‌شت سەد و پازده‌ كیلۆگرام مەوادو خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە ناوبراون، و كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە (15‌) ملیۆن و چوار سەدو شەست و په‌نجا هەزار دینار كه‌ به‌پێی  یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.

 

بە پێی رێنماییەكانی لیژنە هاوبەشەكان هەرشویێنێك پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، و لە حاڵەتی دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكانیشدا رووبەرووی دادگا دەكرێنەوە.

 





ئەم هەواڵە 1843جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad