English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆكارەکانی دروست بوونی زیپكە
2019-07-01 [12:46 PM]

هەولێر _ ZNA



زۆرن ئەوانەی زیپكەیان لێ دێ، كە ئەمەش بە حاڵەتێكی ئاسایی پێست هەژمار دەكرێت، بەڵام لە گەنجان و تازە پێگەیشتوان بوونی زیبكە بێزاركەرەو پەنا بۆ چەندین هۆكاردەبەن بۆ چارەسەریكردنی.

بەشێكی خۆراكی ڕۆژانەمان پەیوەندی بە دەردانی ئەو زیپكانەوە هەیە، هەر بۆیە واباشترە بەر لەوەی بیر لە هۆكارەكانی بكەنەوە هەوڵ بدەن سیستەمی خۆراكیتان ڕێك بخەنەوە وەك ئەوەی پزیشكان ئاماژەیان پێداوە لەم پێنج خاڵەدا بۆتانی دەخەینە ڕوو.

یەكەم: كەمخەوی، نەبوونی خەو كار لە سیستەمی بەرگری لەش دەكات بێهێزی دەكات، ڕێكوپێكنەبوونی خەوو كەمخەووی هۆكارە بۆ ئەوەی كە درەنگ زیپكەتان چاك ببێتەوە، چونكە برین یان چاكبوونەوەی زیپكە خێراتر دەبێت ئەگەر نووستنت باش بێت، هەر بۆیە كەمخەوی دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپكەو حاڵەتەكانی تری پێست.

دووەم: ئافرەتان زۆر كات بەبێ میكیاژكردن ئامادەی چوونە دەرەوە نین و زۆر بەكارهێنانی میكیاژیش بۆ پێست باش نییە، چونكە بەمەش برێكی زۆر میكیاژ بەكاردەهێنن بۆ پێستیان، ئەمەش وادەكات كونیلەكانی پێست توانایی وەرگرتنی هەوایان نەبێت و لە ئەنجامدا بڕێكی زۆر پیسی لە كونیلەكاندا كۆببێتەوەو ببێتە هۆی دروستبوونی زیپكە.

سێیەم: قاوە بۆ بەشێكی زۆری خەڵك یەكێكە لەو خواردنەوانەی كە هۆكارێكە بۆ دروستبوونی زیپكە، ئەوانەی كە دەزانن بە قاوە تووشی زیپكە دەبن دەتوانێت جۆری قاوەكەیان بگۆڕن، یانیش پێویستە خواردنەوەی قاوە كەم بكرێتەوە هەوڵ بدە زیاتر ئاو بخۆیتەوە، خواردنەوەی ئاو لەش پاك دەكاتەوە لە ژەهرو هەوكردن كەم دەكاتەوە لەسەر پێست.

چوارەم: چارەسەركردنی زیپكە بە دەرمان، نابێت لە خۆتانەوە پەنا بەرنە بەر دەرمان، چونكە ئەگەری هەیە گرفتان بۆ دروست بكات، واباشترە ئەو دەرمانەی وەریدەگرن بۆ چارەسەری زیپكەتان، لەلایەن پزیشك و كەسانی شارەزاوە پێتان بدرێت، چونكە رەنگە ئەو دەرمانەی بەكاری دەهێنیت بۆ چارەسەركردنی زیپكەو شوێنەواری زیپكە كار لە پێست بكات و بێتە هۆی دروستبوونی زیپكەی زیاترو چەندان گرفتی تری پێست بۆ دروست بكات.

پێنجەم: جگەرەكێشان بەهۆی كێشانی جگەرەوە برێكی كەم ئۆكسجین بە پێست دەگات، مەترسییەكانی نەخۆشی شێرپەنجەو جگەر بەهۆی جگەرەكێشانەوە لە زیاد بووندایە، هەروەها جگەرەكێشان هۆكارێكە بۆ پیربوونی پێست و كەمبوونەوەی كۆلاجینی پێست و رەنگە چەندان پێشهاتی تەندروستی تری هەبێت بۆیە وا باشترە دوور بكەونەوە لە جگەرەكێشان و خۆتان بەدوور بگرن لێیی و لە نزیك ئەو كەسانە دامەنیشن كە جگەرە دەكێشن.د





ئەم هەواڵە 6271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad