English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری لە بەرنامەی حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەکات
2019-07-02 [08:58 AM]

ZNA-هەولێر



ئەمڕۆ سێشەممە 2/7/2019 مەسرور بارزانی راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خاتوو جینین هینیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان 
لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.

لەم دیدارەدا، وێڕای تاوتوێکردنی پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە، پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و رەوشی ناوچەکانی تایبەت بە ماده‌ی (١٤٠) تاوتوێ کرا و جەخت لە چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور کرایەوە.
 
لە دیدارەکەدا مەسرور بارزانی تیشکی خستە سەر ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی پرسە هەڵواسراوەکان، لەنێویاندا ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکووک و ئادەدانکردنەوەی ناوچە زیانمەندەکانی شەڕی تیرۆریستان داعش و رایگەیاند، چاودێری و سەرپەرشتکردنی پرۆسەکە لەلایەن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بە پێویست دەزانرێت .

لەلای خۆیەوە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق خۆشحاڵی خۆی بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پێشڤەچوونەکانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەربڕی و پشتگیری نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ هەوڵ و بەرنامەی حكومەتی داهاتوو لە بواری چاکسازی و چارەسەرکردنی کێشە  و پرسە هەڵواسراوەکان نیشاندا.





ئەم هەواڵە 1870جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad