English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیا ھەڕەشەی كشانەوەی لەرێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەكات
جێرمی هانت
2019-07-02 [11:40 AM]

ZNA - هەولێر


بەرپرسانی باڵای بەریتانیا دەڵێن ئەگەر ئێران رێكەوتنی ئەتۆمی پێشێل بكات، ئەوانیش لە رێكەوتنەكە دەكشێنەوە.

جێرمی ھانت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و یەكێك لەو دوو كاندیدەی سەرۆكوەزیرانی داهاتوووی ئەم وڵاتە رایگەیاند كە ئەوان دەیانھەوێ رێكەوتنی ئەتۆمی بپارێزرێت.

جێرمی هانت ئاشكرای‌كرد كە ئەگەر ئێران رێكەوتنەكە پێشێل بكات، بەریتانیاش لەو رێكەوتنە دەكشێتەوە.

ھاوكات گوتەبێژی ترێزا مەی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیاش رایگەیاندووە كە ئەوان بە‌پەلە لەگەڵ وڵاتانی دیكەی بەشداربوو لەرێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بڕیار بدەن.

ئێران رۆژی دوشەممە رایگەیاند كە بەشێكی دیكە لە چالاكییە ئەتۆمییەكانی دەستپێدەكاتەوە.





ئەم هەواڵە 1348جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad