English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ كۆڕبەندی بازرگانیی نێوان كوردستان – توركیا بە گرێبەستی نێوان كۆمپانیاكان كۆتایی دێت
2019-07-02 [11:45 AM]

ZNA- هه‌ولێر


 سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتیی ھاوردە و ھەناردەکارانی کوردستان ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا کارەکانی کۆڕبەندی بازرگانیی نێوان کوردستان - تورکیا بەردەوام بوو و ئەمڕۆش کۆتا رۆژی کۆڕبەندەکە دەبێت، کە تێیدا گرێبەست لە نێوان کۆمپانیاکاندا واژۆ دەکرێت.

گەیلان حاجی سەعیدراگەیاند: بە بەشداریی (١٥٠) کۆمپانیای ناوخۆیی و تورکی، ماوەی دوو رۆژ کۆڕبەندی بازرگانیی نێوان کوردستان – تورکیا بەردەوام بوو و ئەمڕۆش دوایین رۆژی کۆڕبەندەکە دەبێت.

سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتیی ھاوردە و ھەناردەکاران ڕاشیگەیاند: "لە کۆڕبەندەکەدا بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان و پیاوانی کاری تورکی و عێراقی و ژووری بازرگانیی مێرسین بەشدار بوون، کە کۆڕبەندەکە لە لایەن لقی ھەولێری یەکێتیی ھاوردە و ھەناردەکارانی ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکرا و تێیدا بە ھەمووان چەندین راسپاردە و تێبینیمان ئامادە کردووە بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی تورکیا بۆ ئاسانکاری بە مەبەستی کاری بازرگانی لە نێوان ھەردوولادا".

بە گوتەی گەیلان، ئەمڕۆ دوایین رۆژی کۆڕبەندەکەیە و تێیدا گرێبەست لە نێوان ئەو کۆمپانیایانەدا واژۆ دەکرێت، کە لە دوو رۆژی ڕابردوودا پرۆژەی ھاوبەشیان گفتۆگۆ کردووە بۆ ئەوەی بە ئەنجامی بگەیەنن.

سەرچاوە: KDP





ئەم هەواڵە 8521جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad