English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ: ئێران یاری بە ئاگر دەكات
2019-07-02 [11:48 AM]

ZNA - هەولێر


سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ ئێران خەریکە یاری بە ئاگر دەکات و وەزیری درەوەی ئەم وڵاتەش پێیوای ئێران باج لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەردەگرێت.

سەرۆككۆماری ئەمریكا دەلێ دەستپێكردنەوەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران یاری كردن به ئاگره.

دوای ئەوەی رۆژی دوشەممە ئێران رایگەیاند كە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ رێژەی زیاتر لە 300 كیلۆ بەرز کردووەتەوە، كاردانەوەی توندی بەرپرسانی ئەمریكای لێكەوتەوە.

 لەیەكەم كاردانەوەدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆككۆماری ئەمریكا دەڵێ ئێران یاری بە ئاگر دەكات. ھاوكات مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەش لە تویتێكدا رایگەیاند كە ئێران چالاكییە ئەتۆمییەكان بۆ وەرگرتنی باج لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەكاردەھێنێت و نابێ ئەوە قبووڵ بكرێت.

دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و ئیسڕائیل، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەر وڵاتانی ئەوروپایی لە سووکردنی گەمارۆکان یارمەتیی ئێران بندەن، رەنگە وڵاتەکەی لە تەمای پیتاندنی زیاتر لە رێژەی دیاری کراو پاشگەز بێتەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 5251جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad