English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا رێگه‌چاره‌یه‌كی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌دۆزرێته‌وه‌
2019-07-02 [12:02 PM]

ZNA-هه‌ولێر


راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوی کردەوە کەئەمرۆ سێشەممە ٢ ی ٧ ی ٢٠١٩ ، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان  بەئامادەبوونی جێگر و سکرتێری پەرلەمانی  سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی فراوانی لیژنەی کاروباری یاسایی و لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکانی پەرلەمانی کوردستانی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی ھەرسێ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کرد.

راشیدەگەیەنن ، لەکۆبوونەوەکەدا دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی ھەرسێ پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان (ھەولێر، سلێمانی، دھۆک)، داوایان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد چەند بڕگەیەک لە یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٠٩ی ئەنجوومەنی پارێزگان و یاسای ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٠٩ی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ھەموار بکەنەوەو دەرچەیەکی یاسایی-یش بۆ بەردەوامبوونی کاری ئەنجوومەنی پارێزگاکان بدۆزنەوە تا ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە داھاتوودا، کە لەئێستادا بەھۆی ئەنجامنەدانی ھەڵبژاردن و بەسەرچوونی وادەی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ٢٤/٩/٢٠١٨ کەوتوونەتە بۆشایی یاساییەوەو ناتوانن بەباشی کارەکانی خۆیان لەرووی کارگێری و خزمەتکردنی ھاووڵاتییان لەچوارچێوەی یاسادا رایی بکەن، بۆیە داوایان کرد پەرلەمانی کوردستان رێگەچارەیەکی یاسایی بۆ ئەو پرسە بدۆزێتەوە.

لای خۆیەوە، د.ڤالا فەرید ئیبراھیم، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەکۆبوونەوەکەدا  رایگەیاند: "پەرلەمانی کوردستان بەھەماھەنگیی لیژنە تایبەتمەندەکان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان ھەوڵدەدات لەماوەیەکی نزیکدا رێگەچارەیەکی یاسایی بۆ ئەو دۆخەی کەئێستا ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت بدۆزێتەوە".





ئەم هەواڵە 1672جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad