English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌یان بازرگانانی ده‌رمان ده‌ستگیر كراون، كه‌سی بیانیاشیان تێدایه‌
2019-07-02 [12:05 PM]

ZNA - هه‌ولێر


بەرپرسێكی كۆنترۆڵی دەرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ژماره‌یه‌ك كەسی بازرگانی ساختەكار و قاچاخچی دەرمانیان دەستگیركردووە، خەڵك و باندی بیانیشیان تێدایه‌.

د.گۆران ڕۆژبەیانی، بەرێوەبەری  كۆنترۆِلی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەو ماوەیەدا ژمارەیەك بازرگان و قاچاخچی دەرمان دەستگیركراون، كه‌ له‌ 33 كەس پێكهاتوون بازرگانان و قاچاخچیەكانی دەرمانیان تێدایه‌ و دروانەتە دادگا.

د.گۆران وتیشی، ئەو كەسانە بازرگانی دەرمان و قاچاخچی بوونە و هەوڵیانداوە دەرمانی قاچاخ و نایاسایی بهێننە ناو هەرێمی كوردستان، بە هاوكاری دامودەزگاكانی تەندروستی و ئاسایش و پۆلیس ئەو كەسانە دەستگیركراون.

روونی كردەوە، ئەوانەی دۆسیەكانیان لە دادگایە پاش بەدواداچوونی دادگا دەركەوتووە كەسانی تریش به‌شداریان كردوه‌، واتا بە شێوەی باند كاریان كردووە ئەوانیش رێكاری یاساییان لە بەرامبەردا وەرگیراوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، لە نێو ئەو 33 كەسەی دەستگیركراون خەڵكی بیانیش هەیە وەكو عەرەب و تورك و فارس، رێكارەكانمان بەرامبەر دەرمانی ساختە و بازگانان توندتر كردووە، بەڵام پێویستمان بە هاوكاری زیاترە بۆ ئەوەی بتوانین بەرەنگاری ئەو مەترسیە ببینەوە بۆ ئەوەی دەرمانی بێ كوالێتی و نایاسایی نەهێندرێتە كوردستان.

باسی له‌وه‌ش كرد، دوای چاودێریەكی زۆری جولە و شوێنی ئەو كەسانە پلانی دەستگیركردنیان ئه‌نجام دراوه‌، تەنانەت  كەسی وا دەستگیركراوە قاچاخچی لە نێو ولاتان كردووە.

ئەوبەرپرسەی كۆنترۆڵی دەرمان وتیشی، هەركەسێك بە نایاسایی دوور لە رێنماییەكانی ئێمە كار بكات و بە بەڵگە لەسەری بسەڵمێندرێت كاری نایاسایی دەرمان دەكات ئەوە رێكاری یاسایی لە دژ دەگیرێته‌ بەر، چەندین خەڵك دەستگیركراون، چەندین كۆگا و دەرمانخانە داخروان و دراونەتە دادگا.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 3907جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad