هەولێر - ZNA کۆمپانیای سۆنی نوێترین بەرهەمی سینەمایی خۆی بەناوی Jumanji لە کۆتایی ئەمساڵ لە سینەماکاندا بڵاودەکاتەوە.
ئەم بەرهەمە سینەماییە باس لە چوار قوتابی لە قوتابخانەیەکی ناوەندی دەکات کە یارییەکی کۆن دەدۆزنەوە و لە نێو دارستان یارییەکە ئەنجام دەدەن.
ئەم یارییە تەنها یارییەکەی ئاسایی نییە، بەڵکو رووبەڕووبوونەوەی لە پێناو مانەوەدا، ئەوکات یاریکەرەکە دەتوانێت بگەڕێتەوە ژیانی ئاسایی خۆی.
ئەم بەرهەمە لە جۆری فیلمە سەرکێشی و کۆمێدییەکانە و بە بڕی 9 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەرهەمهاتووە.
ئەم هەواڵە 8755جار خوێندراوەتەوە |