English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌كه‌كه‌ ده‌ستێك له‌ خزمه‌تی پیلانی دوژمنانه‌
2019-07-02 [12:46 PM]

نووسینی: دلشاد مه‌ولوود گه‌ردی


پەکەکە جوگرافیای شەڕ و کێشە و ململانێی باکووری کوردستان و سنووری نێودەوڵەتی تورکیایە، پرسیاری گەورە ئەوەیە، ئەوان چی دەکەن لە سنووری ھەرێمی کوردستان. لە دوای راپەڕینەوە پەکەکە ئەوەندەی شەڕی ھەرێمی کوردستان و زیان گەیاندن بەم ئەزموونەی کردووە، ئەوەندە لە خەمی رزگاری بەشە کوردستانی باکوور نەبوو.
لە سەرەتاوە پەکەکە نەیویستووە و دژی ئەوە بوو ھەرێمی کوردستان بگاتە کەناری ئارامی و لە دوای دامەزراندنی پەرلەمانەوە ئۆجەلان بە پەلە پەرلەمانێکی کارتۆنی لە مەنفا دامەزراند و لە رووی چەکداریشەوە جگە لە شەڕەکانی ١٩٩٢ لە ١٩٩٥ لە یەک شەودا ھێرشی کردە سەر ٢٥ بارەگای پارتی و چەندین گوندی سووتاند و وێرانی کردن.
ئەگەر پەکەکە راست دەکات و داوای مافی خۆی دەکات مافی پەکەکە و ھاوشێوەکانی لە باشوور نییە و بەڵکو لە باکوورە و گەر سەیر بکەی چیاکانی باکوور و شوێنەکانیان زۆر لە باشوور باشترە بۆ شەڕی پارتیزانی و فشارخستە سەر تورکیا، بەڵام دیارە کە ئامانجی پەکەکە تێکدانی کوردستانە نەک ئازاد کردنی پارچەیکی تر بۆیە دەبی ھەموو لایەک بە وریایی و چاوکراوەیی مامەڵە بکەین لەگەڵ پەکەکەی ئاراستە کراو.
پەکەکە بووەتە شێرپەنجەی پرسی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان و تا دێت زیاتر مەترسییەکانی گەورە دەبن.
لە باشووری کوردستان بوونەتە ھۆی وێرانکاری بەشێکی فراوانی کوردستان و ناوچەیەکی گرنگ و ستراتیژیان داگیر کردووە و سەدان گوندیان وێران کردووە.
لە باکووری کوردستان نەیانھێشت پرسی ئاشتی بێتە پێشەوە و خەندەق و سەنگەریان لە شارەکانی باکوور لێدا و سەدان گەنجیان بە کوشت دا و دەیان گوندیان وێران و شارەکانیان بەرەو وێران بوون برد.
لە رۆژھەڵات بوونەتە پاسەوانی دەسەڵاتداران و دژی ھەر پارتێکی رۆژھەڵاتیی دەوەستنەوە کە بیەوێت خەبات بکات و دژایەتی دەسەڵاتداران بکات.
لە رۆژئاوا جگە لەوەی ھەزاران گەنجی کوردیان بۆ شارە عەرەبییەکان بە شەھید کردن دا، دواتر کلیلی شارەکانیان رادەستی بەشار ئەسەد کردەوە و عەفرینیان بەجێھێشتووە و لە دێرزوور خەریکی شەڕن بۆ رژێمی ئەسەد.





ئەم هەواڵە 3079جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad