English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. بەرازیل له‌ ئەرجەنتینی برده‌وه‌ و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی
2019-07-03 [06:49 AM]

ZNA- ھەولێر



لە یارییەکانی پاڵەوانێتی کوپا ئەمریکا و لە یاری کلاسیکۆدا، لە قۆناغی پێش کۆتایی ئەو پاڵەوانێتیەدا ھەڵبژاردەی بەرازیل بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین وەستایەوە.

لە ئەنجامدا بەرازیل توانی یاریەکە بە دوو گۆڵی خاوێن بباتەوەو بە ئاسانی خۆی بگەینێتە یاری کۆتای ئەم پاڵەوانێتیە.

لە سەرەتا ١٠ خولەکدا ھەردوولا بە جۆڕیک لە خۆپارێزی یارییان کرد، ئینجا ئەرجەنتینییەکان دەستپێشخەریان کرد لە رێگەی لێدانێکی مووشەک ئاساوە، کە پارادێس ئاراستەی گۆڵی ئەلیسۆنی کرد.

لە خولەکی ١٩دا بەرازیلییەکان بە گۆڵکردن وەڵامی ئەرجەنتینییەکانیان دایەوە، کاتێک فێرمینۆ تۆپێکی گەیاندە بەر قاچەکانی گابریێل خیسۆس و ئەویش بە ئاسانی گۆڵی تۆماریکرد.

لە گێمی دووەم بەرازیل لە ھێرشێکی ھەڵگەڕایەوە توانی گۆڵی دووەم لە خولەکی ٧١ لە لایەن فێرمینۆ بکات و یاریەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام بباتەوەو  خەونەکەی میسی لە ناو ببات.

بەرازیل گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، لە چاوەڕوانی براوەی یاری چیلی و پیرۆ.





ئەم هەواڵە 2272جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad