English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیۆنێل مێسی هێرشێكی توندی كرده‌ سه‌ر ناوبژیوان و به‌رازیل
2019-07-03 [07:45 AM]

ZNA- ھەولێر


لیۆنێل مێسی، ئەستێرە و کاپتنی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین، ھێرشێکی توندی کردە سەر ناوبژیوانی یارییەکەیان بەرامبەر بەرازیل و رەخنەشی ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور کرد و گوتی "ھەموو بریارەکانی ئەو فیدراسیۆنە لەدەست بەرازیلییەکاندایە".

لە یاری پێش کۆتایی کۆپا ئەمریکادا، ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە ٢ گۆڵی بێبەرامبەر لە ئەرجەنتینی بردەوە، لە یارییەکدا کە ئەرجەنتینییەکان داوای دوو لێدانی سزایان دەکرد.

مێسی لەدوای یارییەکە لە لێدوانێکدا بۆ سکای سپۆرتس، گوتی "لەم پاڵەوانێتییەدا ناوبژیوانان زۆر پەنایان دەبردە بەر ڤار، بەڵام ئەوەی لە یاری ئەرجەنتین و بەرازیلدا روویدا مایەی پێکەنین بوو".

مێسی زیاتر گوتی "ناوبژیوان پەنای نەبردە بەر ڤار، کە ئێمە ٢ لێدانی سزامان ھەبوو، یەکێکیان بەر لە گۆڵی دووەمی بەرازیل بوو، ئەوەی دیکەشیان پاڵپێوەنانێکی ئاشکرابوو لە دژی ئۆتامێندی".

کاپتنی ئەرجەنتین ھەروەھا گوتی "ھیوادارم فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور ھەڵوێستێکی توندی لەدژی ئەو ناوبژیوانانە ھەبێت، کە دەبنە ھۆکاری ناھاوسەنگی لەنێو یاریگەدا بەھۆی لایەنگریکردن بۆ لایەک". 

مێسی لە درێژەی گلەییەکانیدا گوتی "بەڵام پێموایە قسەکانی من ھیچ سوودیان نابێت، چونکە بەرازیل کۆنترۆلی کارەکانی فیدراسیۆنەکەی کردووە، کارەکە ئاڵۆزە".

مێسی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەوان زۆر تووڕەن، چونکە یارییەکی زۆر باشیان ئەنجامدا، کەچی ناوبژیوان ستەمی لێکردوون. مێسی گوتی "ناوبژیوان ھیچ رێزێکی لە ئەرجەنتین نەگرت، من قسەم لەگەڵی کرد و پێیگوتم من رێز لە ئەرجەنتین دەگرم، بەڵام من ئەوەم نەبینی".

کاپتنی ئەرجەنتین، ھەروەھا گوتی "ئەرجەنتینییەکان ھەر بەریەککەوتنێکیان ھەبووایە ناوبژیوانەکە یەکسەر کارتی زەردی پێدەدان، کەچی چاوپۆشی کرد لە ھەژمارکردنی چەندین ھەڵەی ئاشکرای بەرازیلییەکان لەدژی یاریزانەکانمان".


رووداو
 





ئەم هەواڵە 7390جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad