English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا باج دەخاتە سەر کڕیارانی دۆلار و یۆرۆ
2019-07-03 [10:36 AM]

ZNA - هەولێر


چەند سەرچاوەیەك لە وەزارەتی خەزێنەی توركیا بە رۆیتەرزیان راگەیاند، توركیا باجی بەرێژەی %0.2 دەخاتەسەر كڕیارانی دۆلارو یۆرۆ.

حكومەتی توركیا بە ئامانجی بەرزكردنەوەی بەھای لیرە بەرانبەر دۆلارو یۆرۆ ، ھەوڵدەدات یاسای زیادكردنی باج بەسەر كڕیارانی دۆلارو یۆرۆ بسەپێنێت و رێژەكەش لە %0.1 وە بۆ %.2 بەرزبكاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدا لەمانگی ئایاری رابردوو رێژەی %0.1 باجی لە كڕیارانی دۆلارۆ یۆرۆ وەرگرتووە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوشەكردوە، بۆ بەرزكردنەوەی رێژەی باج بەسەر كڕیارانی دۆلارو یۆرۆ یاسایەكە دەبەنە پەرلەمان و لەوێ پەسەندی دەكەن و دەبێتە یاسایەك که كاری پێدەكرێت.

توركیا ساڵی 1998 بۆیەكەم‌جار باجی بەرێژەی %0.1 خستەسەر دۆلار ، دواتر لە ساڵی 2008 باجەكەی لادا و مانگی ئایاری رابردوو دووبارە ئەو باجەكەی خستەوەسەر كڕیارانی دۆلارو یۆرۆ.





ئەم هەواڵە 8356جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad