English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریكا خوێندنەوە بۆ سەپاندنی باجی گومرگی لەسەر بەرھەمەكانی ئەوروپا دەكات
2019-07-03 [02:18 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمریكا لە كاتێكدا كە لەگەڵ چین گەیشتە رێككەوتن بۆ ئەوەی دەست بە دانوستاندنە بازرگانییەكانی نێوانیان بكەنەوە ، لە نوێترین ھەنگاودا بیر لە سەپاندنی باجی نوێ لەسەر بەرھەمەكانی یەكێتی ئەوروپا دەكات.

ھاوكات واشنتن رایگەیاندووە، ئەو باجە گومرگییانە نزیكەی ٩٠ بەرھەمی سەرەكی دەكاتە ئامانج، بەتایبەتی چەند جۆرێكی پەنیر و خواردنەوە كحوولییەكان و چەند بەرھەمێكی خۆراك كە لە گۆشتی بەراز پێكھاتوون.

ئەم بڕیارەی واشنتن وەك وەڵامدانەوەیەكە بۆ ئەو پاڵپشتییە نادادپەروەرییەی كە لەلایەن برۆكسلەوە بۆ كۆمپانیاكانی پیشەسازی فڕۆكەوانی دەكرێت.

كۆی بەھای بازرگانیی ئەو بەرھەمانە دەگاتە ٤ ملیار دۆلار و ئەو لیستە نوێیەش دەخرێتە سەر لیستێكی دیكە بە بەھای ٢١ ملیار دۆلار كە مانگی نیسان راگەیاندراوە .





ئەم هەواڵە 8359جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad